لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٣ هەزار و ٥٠٨ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٠٢ هەزار و ٦٨٤ کەسیش بریندار بوون.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی کە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە درێژە بە کۆمەڵکوژی و جینۆسایدی خۆی لە غەززە دەدات، ئەمڕۆ دەیان فەلەستینی لە نێویاندا منداڵ و ژنانی شەهید کردووە.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی کە لە بەرامبەر کەتائیبی عیزەدین ئەلقەسامدا زیانێکی زۆری بەرکەوت، بە مەبەستی شاردنەوەی خەسارەکانی و دوورکەوتنەوە لە کاردانەوەی لە نێو خەڵکی ناوخۆ، بۆمب بەسەر خەڵکی سڤیل لە غەززە دەبارێنێت.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٣ هەزار و ٥٠٨ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٠٢ هەزار و ٦٨٤ کەسیش بریندار بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشی ئاسمانی بۆ سەر چەند قەزایەک لە باشووری لوبنان ئەنجام دایەوە.
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس ناڕەزایەتی دەربڕی لە بەرامبەر بەناو ئەو یاسایەی لە لەلایەن پەڕلەمانی داگیرکەر پەسەند کراوە و راگەیاند کە "یاسای نوێی کنێست جارێکی دیکە نەژادپەرستی رژێمی سەهیۆنی ئاشکرا دەکات."
رێکخراوی هاوکاری ئیسلامی ئیدانەی هێرشەکەی داگیرکەران بۆ سەر ئێران کرد کە لە ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ ئەنجام درا و لە ئەنجامیدا ٤ سەرباز و مەدەنیێک شەهید بوون.